ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵ دەستلەکارکێشانەوەی ئەنجومەنی باڵای حزبەکەی ڕەتکردەوە
ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی کۆمەڵی دادگەریی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای حزبەکەی ڕه‌تکردەوە.
ئەمشەو ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بە سەرپەرشتی عەلی باپیر، سەرۆکی حزبەکە، بۆ تاوتوێکردنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەش، وەک هەڵوێستێک لە بەرامبەر کەمکردنەوەی دەنگەکانی کۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا، ئەنجومەنی باڵا دەستلەکارکێشانەوەی خستە بەردەم ئەنجومەنی سەرکردایەتی، بەڵام بە بیانوی ئەوەی، ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه کۆنگرهکراوه و هێشتا پێکهێنانی ئۆرگانه‌کان ته‌واو نه‌بووه دەستلەکارکێشانەوەکە ڕەتکراوەتەوە.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی لیژنه‌یه‌کی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران و ڕا و سه‌رنجی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی به مه‌به‌ستی دیارییکردنی ئه‌و که‌س و ئۆرگانانه‌ی له ئه‌نجامی که‌مبوونه‌وه‌ی کورسییه‌کانی کۆمه‌ڵ که‌مته‌رخه‌م بوون دروستکرد.