تشرینی یه‌که‌م 18, 2021 23:19 Asia/Tehran
  • هەرێمی کوردستان : ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (دخ) بەرزڕادەگیرێت

گیرێت ساڵیادی لەدایکبوونی حەزرەتی موحەممەدی موستەفا پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، لە ھەولێر و شارەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بەرزڕادەگیرێت .

لە هەرێمی کوردستان ساڵانە هاونیشتمانیان یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دەکەنەوە.لە هەولێر بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1220ی زاینی ئەم یادە لەلایەن سوڵتان موزەفەردین کۆکبەری کراوەتەوە، کە ئەوکاتە فەرمانڕەوای هەولێر بووە.

ئێستاش خەڵکی هەولێر بە چالاکی و شێوازی جیاواز، خۆشەویستی خۆیان بۆ پێغەمبەری ئیسلام دەردەبڕن؛ لە بازاڕ و شەقام و خانەقا و مزگەوتەکاندا ئاهەنگ دەگێڕن و خواردن و شیرینی دەبەخشنەوە.

 دەفژەنەکان تاوەکو ئێوارە دەف لێدەدەن و مامۆستایانی ئایینیش بە گوتارەکانیان هانی هاونیشتمانییانیان دەدەن زیاتر پابەندی بنەماکانی ئایینی ئیسلام و سوننەتەکانی پێغەمبەر (د.خ) بن.

 تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەولێر رایگەیاند "هەر لە کۆنەوە شاری هەولێر زۆر گرنگی بە یادی پێغەمبەر دروودی خودای لێبێت داوە، لەسەردەمی سووڵتان مزەفەرەوە نزیکەی 800 ساڵ پێش ئێستا لە هەولێر بەفراوانی کراوەتەوە و بووەتە دابوونەریتێک بۆ شاری هەولێر و دەورووبەری و تاوەکو ئێستا بەردەوام بووە."

بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەولێر  دەشڵێت "لە رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەردا هەر لەم مانگەدا بەتەواوەتی کە لە هەولێر مانگی مەولوودی پێدەگوترێت، خەڵک بەگشتی و جگە لە مزگەوتەکان لە ماڵەکانیش ئەو یادە دەکەنەوە و شیرینی دابەش دەکرێت و گرنگی زۆری پێدەدرێت."

 12ـی رەبیعول ئەوەل بە باوەڕی ئەھلی سوننە ساڵیادی مەولوودی پەیامبەرە(دخ) و بە باوەڕی ئەھلی تەشەیووعیش 17 ی رەبیعولئەوەڵ ئەو رۆژە پیرۆزەیە . لە کۆماری ئیسلامیی ئێران مابەینی ئەو دوو رۆژە وەک حەوتەی یەکیەتی و یەکڕیزیی موسوڵمانان( حەفتەی وەحدەت)  ناودێر کراوە و جەژن و ئاھەنگ و کۆبوونەوەی تایبەت بەڕێوەدەچن . 

 

سەرپەیڤ