تشرینی یه‌که‌م 25, 2021 21:20 Asia/Tehran
  • فراکسیۆنی گۆڕان سەرۆکایەتی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان وەردەگرێت

لە کۆبوونەوەی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستاندا بەڵێن ئیسماعیل لە فراکسیۆنی گۆڕان بە سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی هەڵبژێردرا.

پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردەوە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دوشەممە 25ی ئەکتەوبری 2021 لیژنەی دەستپاکی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، بەسەرپەرشتی د.ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کۆبوەتەوە و لەکۆبوونەوەکەدا بەڵێن ئیسماعیل لە فڕاکسیۆنی بزوتونەوەی گۆڕان بەسەرۆکی لیژنەی دەستپاکی ھەڵبژێردراوە.

لەراگەیەنراوەکەی پەرلەمانی کوردستان باس لەوەش کراوە، ئەمڕۆ لیژنەی دەستپاکی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، بەسەرپەرشتی د.ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانى کوردستان، و بەئامادەبونی مونا نه‌بی قەھوەچی سکرتێری پەرلەمان، و بژار کۆچەر سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، و جێگر و ئەندامانی لیژنەکە کۆبونەوه‌.

ئەوەش هاتوە، لەکۆبونەوەکەدا‌، په‌رله‌مانتار بەڵێن ئیسماعیل لە فڕاکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆکی لیژنەی دەستپاکی، و پەرلەمانتار ھەڵکەوت ئەنوەر لە فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبڕیاردەری لیژنەکه‌ ھەڵبژێردران.

سەرپەیڤ