مەسرور بارزانی: ھەولێر ھۆگری پەیوەندییەکی باشە لەگەڵ تاراندا
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان جەختی کرد، ھەولێر ھۆگری ئەوەیە کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ تاراندا ھەبێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕووداو، «مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنفرانسی «میری» کە بە بەشداریی ٢٥٠ کەسایەتیی عێراقی و بیانی لە ھەولێردا بەڕێوە چوو سەبارەت بە پەیوەندیی ھەرێم لەگەڵ ئێران وتی: ئێران دراوسێمانەو ئێمە حەز دەکەین کە پەیوەندییەکانمان لە سەر ڕێزنانی بەرامبەر بێت.
«سەیید کازم سەججاد پوور» ڕاوێژکاری وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلام ئێرانیش لەو کۆنفرانسەدا ڕایگەیاند: خەڵک بەشێکی گرینگی ناوچەکان پێک دێنن و لەم ناوچەیەی ئێمەش دا کلتووری خەڵکەکە زۆر لێک نزیکن.
سەججاد پوور وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئێران و تورکیاو عێراق پەیوەنئدییەکی ھەرە بەربڵاویان پێکەوە ھەیە، وتیشی: ھەرێمی کوردستانیش لایەنێکە کە کەس ناتوانێ حاشا لە بوونی بکات، ئێمە دەتوانین پەیوەندییەکی ھەرە باشمان پێکەوە ھەبێت.
ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە کورد لەگەڵ ئێراندا ھاوپەیمان بووە، وتیشی: کورد لە عێراق دا دراوسێی ئێرانەو وەدی ھاتنی ڕەوتی دیموکراسی لێرەدا پێویستە. دەبێ ڕێز لە ڕەوتی دیموکراسی لە عێراق دا بگیردرێت. ئێران تەنیا وڵاتێکە کە لەگەڵ سێ چینی کوردو شێعەو سوننە ھاوسنوورە.
سەججاد پوور لە بەشێکی تری قسەکانی لە بارەی ئامادە بونی ئەمریکا لە ناوچەکەش وتی: ئەو ھەنگاوانەی کە ئەمریکا لە ناوچەکەدا ھەڵیدەگرێت لەوانەیە جێی ڕەزامەندیی کوردسیش نەبێت.
کێوونوەی «میری» لە ھەولێر لە سەر دەستی دامەزراوەی ڕۆژھەڵات ڕۆژی سێ شەممە بە ئامادە بوونی ٢٥٠ کەسایەتیی عێراقی و بیانی و تەوەرەی تاوتوێ کردنی بەرنامەی سیاسیی داھاتووی عێراقەوە دەستی پێ کرا.