تشرینی یه‌که‌م 28, 2021 22:03 Asia/Tehran
  • ھەوڵی ژارخواردکردنی دوو بەرپرسی باڵای یەکێتیی نیشتیمانی بێ ئاکام مایەوە

لە ماوەی ڕابردوودا ھەوڵ بۆ ژارخواردکردنی ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکان و، ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان‌ دراوە کە ھەردووک پیلانەکە بە ئەنجام نەگەییشتوون.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، میدیاکانی نزیک له‌ «مه‌لا به‌ختیار»، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان ڕایانگەیاندووە، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریاینه‌ی له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاوه‌ پێیان گه‌یشتووە، پزیشکان ئەوەیان پشتڕاست کردووه‌ته‌وه‌، که‌ «مه‌لا به‌ختیار» ژارخوارد کراوه‌.

ئەم میدیاگەلە جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە، ئێستا دۆخی تەندروستیی مه‌لا به‌ختیار باشە و لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و لە داھاتوویەکی نزیکیش دا دەگەڕێتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.

جێگای ئاماژەیە کە پێشتریش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار رایانگه‌یاندبوو کە، «مه‌لا به‌ختیار»ی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی به‌هۆی ژارخواردکردنییه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کانی به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا کراوه‌.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، میدیاکان ژارخواردکردنى دوھه‌م به‌رپرسى باڵاى یه‌کێتى نیشتیمانیشیان پشتڕاست کردووەتەوەو ڕایانگەیاندووە کە: «حه‌سه‌ن نورى» ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تىی یه‌کێتى نیشتیمانیى کوردستان‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى ئاسایشتى سلێمانىش دووھەمین بەرپرسی باڵای ئەم لایەنەیە کە له‌یه‌کێک له‌نه‌خۆشخانه‌کانى به‌رلینى پایته‌ختى ئه‌ڵمانیا، ژارخواردکرانى پشتڕاست کراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شى وتووە کە:به‌گوێره‌ى ئه‌و پشکنینانه‌ى کە بۆ «حه‌سه‌ن نورى» ناسراو بە «وەستا حەسەن» کراوە، ئەوە ده‌رکه‌وتووه‌ کە ناوبراو نزیکه‌ى شه‌ش مانگ پێش ئێستا ژارخوارد کراوەو لە ئێستا ھێدی ھێدی کاریگه‌ریه‌کانى له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتوون‌.

سەرپەیڤ