جموجوڵه بازرگانیه‌کانى مه‌رزى په‌روێزخان ڕاگیران
تشرینی دووه‌م 01, 2021 07:52 Asia/Tehran
جموجوڵه بازرگانیه‌کانى مه‌رزى په‌روێزخان ڕاگیراون‌و په‌رله‌مانتارێکیش هۆکاره‌که‌ى ئاشکراده‌کات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ر ڕۆژه‌و له‌ژێر ناوێک پاره له‌بارهه‌ڵگره‌کان وه‌رده‌گیرێت".
به پێی هەواڵی شارپرێس ، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان ئاشکرایکردوه، "هه‌فته‌یه‌که جوڵه‌ى بازرگانى له‌مه‌رزى په‌روێزخان ڕاگیراوه‌و 1700 بارهه‌ڵگر مانیان گرتوه".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، هۆکارى مانگرتنه‌که‌یان بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ر ڕۆژه‌و کۆمپانیایه‌کى حزبى له‌ژێر ناوێک به‌نایاسایی پاره له‌خه‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
مانگانه له‌کاتى دابه‌شکردنى موچه‌دا به‌شێک له‌په‌رله‌مانتاران گرفتى دواکه‌وتنى موچه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ گه‌نده‌ڵى له‌داهاتى ناوخۆ‌و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى داهاته‌کان بۆ خه‌زێنه‌ى گشتیى.