سه‌رکونسوڵی ئێران له‌سلێمانی: به‌رگرنگییه‌وه له‌مه‌رزی په‌روێزخان ده‌ڕوانین
ئێوارەی دوێنێ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشوازیکرد له سه‌رکونسوڵی ئێران له‌سلێمانی و له دیداری نێوانیان باس له کێشه و گرفته‌کانی مه‌رزی په‌روێزخان کرا.
بە پێی هەواڵێکی پی یوو کەی میدیا ، له‌و سه‌ردانه‌دا، سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سلێمانی رایگه‌یاند، به‌لای ئێمه‌وه مه‌رزی په‌روێزخان مه‌رزێکی گرنگ و پڕبایه‌خه له‌نێوان ئێران و عیراقدا و ئه‌و کێشه و گرفتانه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له مه‌رزه‌که هاتوه‌ته ئاراوه کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر جوڵه‌ی بازرگانی هه‌بووه و داواکارین ئیداره‌ی گه‌رمیان کار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه بکات و جوڵه‌ی بازرگانی هاوشێوه‌ی پێشوتر ئاسایی بێته‌وه.
مەهدی شووشتەری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران جه‌ختیشیکرده‌وه له گرنگی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردولا و لێکتێگه‌یشتن له‌سه‌ر کێشه و گرفته‌کان و به‌گه‌ڕخستنی هه‌وڵی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان. ووتیشی، ئێمه ئاماده‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کانی مه‌رزه‌که و کارکردن له‌سه‌ر زیاتر گه‌شه‌پێدانی مه‌رزی په‌روێزخان.
لای خۆیه‌وه، جه‌لال نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، مه‌رزی په‌روێزخان مه‌رزێکی گرنگه بۆ هه‌رێمی کوردستان و به‌شێکی زۆری جوڵه‌ی بازرگانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستان له رێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه‌یه.
وتیشی، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه به‌هۆی چه‌ند کێشه و گرفتێکه‌وه، شۆفێره‌کانی مه‌رزی په‌روزێخان مانیان له کارکردن گرتووه و ئێمه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌کانه‌وه له‌سه‌ر هێڵ بووین و کارمان له‌سه‌ر داواکارییه‌کانیان کردووه، له‌رێگه‌ی دادگاشه‌وه پرسی داخستنی مه‌رزه‌که چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین.دواتر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، تیشکخرایه سه‌ر کێشه و گرفته‌کانی مه‌رزی په‌روێزخان به گشتی و چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی هه‌ردولا بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌کان و گه‌شه‌پێدانی.