تشرینی دووه‌م 02, 2021 10:10 Asia/Tehran
  • رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرۆژەیاسای دەستوور کۆدەبێتەوە

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: چوار شەمە، کۆبونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان دەکرێت لەسەر دوو تەوەر پێشنیاری فراکسیۆنەکان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و وە سەرەنج و تێبینی سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر دەستور".

 

ئەبوبەکر هەڵەدنی پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی هاوڵاتی وت:" چوار شەمە،  کۆبونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی  پەرلەمان  و سەرۆکی فراکسیۆنەکان دەکرێت لەسەر دوو تەوەر پێشنیاری فراکسیۆنەکان بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و  وە سەرەنج و تێبینی سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر دەستور".

بەر لەوەی رەشنووی پرۆژەیاسای دەستووری هەرێمی کوردستان بخرێتە نێو خشتەی کاری پەرلەمانی کوردستانەوە و دەنگی لەسەر بدرێت، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان تێبینی و بۆچوونی سەرجەم حیزب و فراکسیۆنەکانی لەبارەی دەستوورەکە وەرگرتووە.

لە ساڵی 2009 دەستووری هەرێمی کوردستان نووسرایەوە و پەرلەمان پەسندیکرد، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزیی سیاسییەوە رەشنووسەکە نەخرایە گشتپرسی و تەنیا وەکو مەرەکەبی سەر کاخەز مایەوە.

لە خولی چوارەمدا جارێکی دیکە دەستوور لە کۆی زیاتر لە 120 ماددە، 73 ماددەی نووسرایەوە و ئاڵۆزیی سیاسی کۆتایی پێهێنا.

سەرپەیڤ