تشرینی دووه‌م 07, 2021 16:45 Asia/Tehran
  • نێچیروان بارزانی: رەوشی ناڕەزایەتییەکان لە بەغدا و دواهاتە نەخوازراوەکانی لە نزیکەوە پێوشوێن دەگرین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیکرد بارودۆخی ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و دواهاتەکان و ڕووداوە نه خوازراوه کانی لە نزیکەوە پێ وشویندەگرێ.

نچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێک دا  لەپێوەندی لەگەڵ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربرینەکانیی ئەمدواییە لە بەغدا،جەختیکرده وه  لەنزیکەوە ڕەوشەکە و گۆڕانکارییەکان لە بەغدا و دواهات  ورووداوە نه خوازراوه کان  بەهۆی ئەوەوە پێو شوێندەگرێت.

بارزانی ئاماژەی کرد  کە ڕوودانی تووند وتیژەی و ئاژاوە لە خۆپیشاندانەکانی بەغدا هۆی نیگەرانی و ومەترسییەکە  بۆ تووندترکردنەوەی نائارامی وئالۆزییەکانی ئێستا.

ئەو لەگەل قوربانیانی تووندو تیژییەکان دوای خۆپیشاندانەکانی بەغدا هاوخه میی  خۆی ڕاگەیاندووە ولەهەموو لایەنەکان داوایکردووە دان بە خۆیان دا بگرن و پێشبگرن بە هەرچەشنە کردەوەیەک کە ببێتە هۆی ئالۆزکاوتربوونەوەی ڕەوشەکە.

هەروەها جەختیکردووە دەستووری عێراق مافی ناڕەزایەتیی دەربرینی ئاشتیانە و ڕاگەیاندنی ناڕەزایەتی دەربڕینی مەدەنی دەستەبەر کردووە و هەرلەم حاڵەیش دا پێش دەگرێت به ڕوودانی ئالۆزی وبشێوی.

نچیروان بارزانی  داوایکردووە بە گوێرەی چوارچێوەی یاسا ڕووبەڕووی خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەربڕینەکان ببنەوە وهەمووان لەپێناو پاراستنی پاوەجێی هەنگاو هەڵبگرن وقازانجەباڵاکانی وڵات لەبەر چاویان دابێت.

بارزانی تیشکی خستە سەر بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پێشوختەی پەرلەمانی عێراق و ناڕەزایەتییەکان لە حاند ئەنجامە ڕاگەیاندراوەکانی ودەڵێت سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان بەستراوەتەوە بە لەبەر چاوگرتنی ناڕەزایەتی و سکاڵاکان و لەبەر چاوگرتنی ڕێگا چارە یاساییه کان.

سەرپەیڤ