تشرینی دووه‌م 09, 2021 16:10 Asia/Tehran
  • دیداری جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ «بافڵ تاڵەبانی»

پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەمە بەرواری ۷ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ی زاینی «مەهدی سەفەری» جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سلێمانی لەگەڵ «بافل تاڵەبانی» و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە بەشی میدیایی کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، لە دیدارێکدا کە «مەهدی شوشتەری» سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانیش ئامادەی بوو، لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا بە تایبەت لە بواری هاریکارییە ئابووری و بازرگانیەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کرا.

چارەسەرکردنی کێشەکان و لابردنی رێگرییەکانی بەردەم گەشەپێدانی پەیوەندیەکان، پشتگیری کردن لە ئامادەبوونی کۆمپانیا ئێرانیەکان بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژە ستراتیژیەکان و ئەنجامدانی وەبەرهێنانی هاوبەش لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی و هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی رێکارە یاسایەکانی تایبەت بە فەرمی بوونی مەرزەکانی کێلێ، شۆشمێ و پشتە لە تەوەرەکانی دیکەی گفتوگۆی نێوان هەردوولا بوو لەم دیدارەدا.

سەرپەیڤ