تشرینی دووه‌م 12, 2021 14:12 Asia/Tehran
  • ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە: لە ئێستادا ٧٣ ھەزار کۆچبەری کورد بە ھیوای ژیانی ئەورووپان

ڕۆژنامەی «بێڵد»ی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، اە ئێستادا ٧٣ هەزار کورد لە ھەرێمی کوردستانەوە خۆیان گەیاندووەتە تورکیا و لەوێوە بەرەو ئەوروپا چوونە، یان لە سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووەو بە نیازی گەییشتن بە ئەورووپان.

ئەم ڕۆژنامە ئاڵمانیە لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی کۆچی کوردانی هەرێمی کوردستانەوە نوسیویەتی، ئایا ئەوانەی ئێستا لەسەر سنوور گیریان ڕخواردووە هەموویان پەنابەری سیاسین؟ لە کاتێکدا هیچ زوڵمێکی دەرەکی لەسەر ئەو کوردانە نییە و لەئێستادا خەڵک لە ئەوروپاوە گەشت دەکەن بۆ هەرێمی کوردستان.

لەگەڵ ئەوەش دا ڕۆژنامەکە نووسیویەتی: هەزاران کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەژاری و بێ کارییەوە ژیانیان قورس بووە و %١٨ی خەڵکی لە هەرێمەکەدا هەژارن.

بێڵد، هۆکاری کۆچی کوردانی هەرێمی کوردستانی بەستووەتەوە بە پلانێکەوە دژی یەکێتی ئەوروپا، کە لەلایەن تورکیا و «ئەلیکسەندەر لۆکاشینکۆ»ی سەرۆک کۆماری بیلاڕوسیاوە داڕێژراوە، چونکە کۆی کۆچبەرەکان لە تورکیاوە چوونەتە بیلاڕوسیا.

ڕۆژنامەکە ڕاشیگەیاندووە، ئەو کۆچبەرانەی ئێستا لە سنوری پۆڵەندان، هەموویان لەلایەن لۆکاشینکۆوە بەقاچاخ هێنراونەتە سنورەکانی ئەوروپا.

سەرپەیڤ