تشرینی دووه‌م 13, 2021 14:22 Asia/Tehran
  • بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووریی باشماخ: هاووڵاتیانی هەرێم بە نیشاندانی کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا دەتوانن سەردانی ئێران بکەن

بەرپرسانی هەرێم لە دەروازەی سنووریی باشماخ، ڕایانگەیاند هاووڵاتیانی هەرێم، بە نیشاندانی کارتی ڤاکسیناسیۆنی کۆرۆنا دەتوانن بە بێ تاقی کردنەوە، سەفەری ئێران بکەن.

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی هەواڵی ئێس ئێن ئێن، بەرپرسانی هەرێم لە دەروازەی سنووری باشماخ، لە ڕاگەیێندراوێکدا بۆ هاووڵاتیانی هەرێم ڕایانگەیاند کە لە ئەگەری وەرگرتنی قۆناغی دووهەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەتوانن بە پێشکەش کردنی کارتی ڤاکسیناسیۆنی کۆرۆنا و بە بێ  هیچ تێچوویەک سەفەری ئێران بکەن و بگەڕێنەوە هەرێم.

هەروەها ئاماژە کراوە کە کەسانێک کە کارتی وەرگرتنی کۆرۆنایان نییە، دوای تاقی کردنەوەی تووشبوون بە کۆرۆنا یان PCR مۆڵەتی سەفەر بۆ ئێران وەربگرن و لە کاتی گەڕانەوەش ئەبێ دووبارە ئەو تێستە دووپات بکەنەوە.

بە پێی ئەو ڕاگەیێندراوە، ئەنجامی تاقی کردنەوەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەو دەروازە سنوورییەوە بۆ خوێندکارانی هەرێم کە لە ئێران دەخوێنن و ئەو هاووڵاتیانەی کە بۆ دەرمان شێرپەنجە یان بەرکەوتنی کیمیایی سەفەری ئێران دەکەن، لە کاتی سەفەر بۆ ئێران و گەڕانەوە بۆ هەرێم بێ بەرامبەر دەبێت.

سەرپەیڤ