تشرینی دووه‌م 13, 2021 16:11 Asia/Tehran
  • ئه‌میندارى یه‌کگرتوى ئیسلامى: کۆچی هاونیشتمانیان شکستی حوکمڕانی 30 ساڵ دەسەڵاتی خۆماڵیە

ئەمینداری گشتی یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان ڕایگه‌یاند، "کۆچی هاونیشتمانیان سەرئەنجامی ستەمی کۆمەڵایەتی‌و شکستی حوکمڕانی 30 ساڵ دەسەڵاتی خۆماڵیە".

 

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان سەبارەت بەکۆچی گەنجان‌و لاوانی کوردستان لەپێگەی تایبەتی خۆی له‌فه‌یسبوک نوسیویه‌تى:"کۆچی هاونیشتمانیانی ئەوسای ئیجەو ئێستای بیلاڕوسیا ڕوداوگەلێکی سروشتی نین، بمانەوێ لەبەرپرسیاریەتی ڕاکەین، بەڵکو سەرئەنجامی ستەمی کۆمەڵایەتی‌و شکستی حوکمڕانی 30 ساڵ دەسەڵاتی خۆماڵیە".

ده‌شڵێت:"ئەمە نیشانەی بێزاریی‌و یەئسە لەهەموو شتی ئەم نیشتمانە، بۆیە ئەبێ بۆ چارە بگەڕێین نەک پاساو تاشین!".

سەرباری ئەوەی کە نزیک بە چوار هەزار پەناخواز کە زۆربەیان کوردن و لەسەر سنووری بیلاڕوس و پۆڵندا ماونەوە و تا ئێستا 8 کەسیان لە سەرمان رەق هەڵاتوون ، هیچ وڵاتێک بە هانایانەوە نەچووە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە کردەوە هیچ هەنگاوێکی هەڵنەگرتووە .

سەرپەیڤ