تشرینی دووه‌م 15, 2021 09:12 Asia/Tehran
  • لە هەولێر و بە هۆی کۆرۆناوە ، عوسمان ئۆجەلان کۆچی دوایی کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە مردنی عوسمان ئۆجەلان برای عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری هەولێر راگەیەنرا.

عوسمان ئۆجەلان ماوەی چەند رۆژێک بوو لە یەکێک لەنەخۆشخانەکانی شاری هەولێر خرابوویە ژێرچاودێری چڕی پزیشکییەوە، دوای ئەوەی بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخی تەندروستی ناجێگیر بوو، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە مردنی ناوبراو راگەیەنرا.

عوسمان ئۆجەلان برای بچوکی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە و ساڵی 1958 لە گوندێکی سەر بە پارێزگای روهای کوردستانی تورکیا لەدایکبووە.

تا ساڵی 2004 یەکێک لە سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بووە لەو کاتەشەوە لەهەرێمی کوردستان نیشتەجێ بووە.

سەرپەیڤ