تشرینی دووه‌م 21, 2021 23:17 Asia/Tehran
  • له سلێمانی دامەزراندنی یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان راگەیەندرا

ئەمڕۆ بەیاننامەی کۆتایی یەکەمین کۆنگرەی یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆتایی هات و ڕایانگەیاند" کە دەبینە یەکێتی ھەموو قەڵەمێکی بەپەرۆشی بواری ئەنفال و کیمیاباران و راگواستن و کۆمەڵکوژیە".

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، دەستەی بەڕێوەبردنی یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان لە بەیاننامەیەک دا  ئاماژەیان بەوەکردووە" هەوڵ دەدەین بۆ ھاندانی ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە بایەخدان بەم کەیسە نیشتمانی و چارەنووسسازەی گەلی کوردستان بە ھاندان بۆ توێژینەوە و جێکردنەوەی لە پرۆگرامەکانی خوێندن و فێرکردن".

ئەوەش خراوەتەڕوو، یەکێتی نوسەرانی جینۆساید، یەکێتی ھەموو قەڵەمێکی بە پەرۆشی بواری ئەنفال و کیمیاباران و راگواستن و کۆمەڵکوژیە، کار بۆ کۆکردنەوەی ھەموو تواناکانی ئەو بوارە دەکەین و وەک چەترێکی گشتگیر بۆ پرۆژەی نوێ و کاری بە کۆمەڵ و تاک پاڵپشت و ھاوکار دەبین.

سەرپەیڤ