لێکدانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە باکووری هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i402946-لێکدانی_پەکەکە_و_سوپای_تورکیا_لە_باکووری_هەرێمی_کوردستان
بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان دەڵێت، "شەڕ لە نێوان هێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا روویداوە"، ئاماژە بەوەشدەکات، "سوپای تورکیا دوو ناوچەی سیدەکانی بۆردومانکردووە".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2021 17:16 Asia/Tehran
  • لێکدانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە باکووری هەرێمی کوردستان

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان دەڵێت، "شەڕ لە نێوان هێزەکانی پەکەکە و سوپای تورکیا روویداوە"، ئاماژە بەوەشدەکات، "سوپای تورکیا دوو ناوچەی سیدەکانی بۆردومانکردووە".

 

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان ئەمرۆ شەممە بە وێستگەنیوز-ی وت، "کاتژمێر 9:15 خولەکی سەر لە بەیانی سوپای تورکیا هەریەک لە ناوچەکانی دەراو و ڕواڵ-ی لە سنوری ناحیەی سیدەکان بۆردومانکردووە و تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کوێستانی لێلکان ژمارەیەک گەریلای پەکەکە رووبەڕووی هێزێکی سوپای تورکیا بوونەوە و تاوەکو نزیک کاتژمێر 11:00 شەڕ بەردەوام بووە وتا ئێستا دیار نییە زیانەکانی شەڕەکە چین".

سوپای تورکیا رۆژی 15ی حوزه‌یرانی 2020 له‌ رێگه‌ی هێزه‌ ئاسمانییه‌کانییه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆنی ناسراو بە "چڕنوکی هه‌ڵۆ" و رۆژی 17ی حوزه‌یرانیش هێزه‌کانی وشکانیی ئۆپه‌راسیۆنی ناسراو بە "چنگی پڵنگ" و لە کۆتایی نیسانی 2021ی شدا ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "چڕنوکی هەورەبروسکە"ی لە هەرێمی  کوردستان دەستپێکرد.