ئاگرکەوتنەوە لە بینای پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان
کانونی یهکهم 01, 2021 16:05 Asia/Tehran
سەرچاوە میدیاییەکان باسی ئاگرکەەوتنەوە لە نێو بینای پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی عێراق، ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بووە ھۆی ئەوەی کە نوێنەرانی ئامادەی پەرلەمان ھۆڵەکە بەجێ بێڵن و تاقمەکانی ئاگر کوژێنەوە ھەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بدەن.
لەم بوارەدا کەناڵی تەلێگرامی سابرین نیوز لەم بارەیەوە وتوویەتی: ئەم ئاگر کەوتنەوەیە لە بەر دەڵێندرانی گاز بووە.
«سابرین نیوز» بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێکی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە، باسی چۆڵ کرانی بیناکانی بانکی ناوەندی و بردنە دەرەوەی تەواوی کارمەندانی بانکی «ڕافیدەین» لە نزیکی شوێنی ڕووداوەکەی کردووەو نووسیویەتی: ١٢ ناقمی ئاگرکوژێنەوە بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.