ئەمجارەیان پارتی ھاتە دەنگ
مه‌کته‌بى سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستان:به‌دەستێوەردانی سەرۆک کۆمار‌و سەرۆکی دەستەی دادوەری ماوەی تانە لێدانەکان ، بەمەبەستی دەستکاری ئەنجامەکان لەبەرژەوەندی ھەندێک لایەنی دیاریکراو، بەنایاسایی درێژکرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاند: پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە١٠ى ١٠ى ٢٠٢١ ئەنجامدرا، بەپاکی‌و دیموکراسییانە بەڕێوەچوو، تائەوکاتەی بەبڕیاری سیاسی و دەستێوەردانی سەرۆک کۆمار‌و سەرۆکی دەستەی دادوەری ماوەی تانە لێدانەکان بەنایاسایی درێژکرایەوە، بەمەبەستی دەستکاری ئەنجامەکان لەبەرژەوەندی ھەندێک لایەنی دیاریکراو.
مه‌کته‌بى سیاسى پارتى جه‌ختیکردۆته‌وه: دوای ئەوەی لیژنەی یاسایی و تەکنیکی پارتیمان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان‌و دەستەی دادوەری کۆبونەوە، دەرکەوت تەواوی بەڵگەکانمان سەلمێنەری پێشێلکاری بوون. له‌و ڕووه‌شه‌وه پارتى جه‌خت لەوە ده‌کاته‌وه کە، ئێمە لەپارتی دیموکراتی کوردستان ئەم دەستێوەردان‌و گۆڕانکاریی‌و پێشێلکارییانە ڕەتدەکەینەوەو داکۆکی لەمافی کاندیدو دەنگدەران دەکەین و بەپێویستیشی دەزانین مافی زەوتکراویان بۆ بگەڕێتەوە.
له‌کۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌شدا هاتووه: لەو ڕوانگەیەوە لەپێناو دادپەروەریی و گێڕانەوەی ماف بۆ خاوەن مافەکان، بەڕێکاری یاسایی بەردەوام دەبین لەھەوڵەکانمان لەپێناو دەستەبەرکردنی ئەو مافانەو لابردنی پێشێلکارییەکان‌و ھەنگاوەکانی داھاتوشمان لەکاتی خۆیدا ڕادەگەیەنین.
جێگای ئاماژەیە به‌گوێره‌ى دوا ده‌ره‌نجامى ڕاگه‌یه‌نراو له‌لایه‌ن کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراقه‌وه، یه‌کێتى نیشتیمانی دوو کورسى له‌نه‌ینه‌واو هه‌ولێر زیاد کرد‌و له‌به‌رامبه‌ردا دوو کورسى لە پارتى که‌م بووەوە.