کانونی یه‌که‌م 03, 2021 16:00 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی ١٣ کەس لە ئەنجامی ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش بۆ سەر ھەرێمی کوردستان

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاندووە: چڕکردنەوەی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان بۆ لەناوبردنی شانەنوستوەکانی داعش بەگرنگ و پێویست دەزانین.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، پارێزگاری هەولێر رایگەیاندووە: لەهێرشەکەی شەوی رابردوی گروپی چەکداری داعش ١٣ پێشمەرگە و هاوڵاتیی مەدەنی گیانیان لە دەست داوەو پێنج برینداری هێرشەکەش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانی هەولێر کە برینی یەکێکیان سەختە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بریندارانی هێرشەکەی شەوی رابردوی گروپی چەکداری داعشی لەسنوری «قەرەچو‌غ» بەسەر کردەوە و بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: لەهێرشەکەدا جیا لە ١٠ پێشمەرگە ، سێ هاوڵاتیی مەدەنی گوندی «خدرجیجە»ش شەهیدبوونە و پێنج کەسی دیکەش بریندار کراون.

پارێزگاری هەولێر  جەختی لەوەش کردەوە کە، باوەڕمان وایە بۆشایی ئەمنی لەناوچەکەدا هەیە و ئەوەش وایکردووە داعش تەراتێن بکەن و بتوانن ئاوا دەست بوەشێنن، بۆیە چڕکردنەوەی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان بۆ لەناوبردنی شانەنوستوەکانی داعش بەگرینگ و پێویست دەزانین.

سەرپەیڤ