کانونی یه‌که‌م 04, 2021 11:21 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی خوێندکاران لە ھەرێمی کوردستان بۆ دەرماڵە دەستی پێکردەوە

دوای دوو هەفتە، جارێکی دیکە خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ لە بەردەم زانکۆی ڕاپەڕین دەستی پێکردەوە.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە ڕاگرتنی دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی خۆپیشاندانەکان، لە ڕانیە خوێندکاران لە بەردەم زانکۆی ڕاپەڕین گردبوونەوە و داوای دەرماڵە لە حکومەت دەکەن.

خوێندکاران چەند هوتافێک دەکێشن وەک (خوێندکار بۆ گەل هیوایە و هێزی وەک ڕەشەبایە) هەروەها (کۆڵنادەین واز ناهێنین مافمان بەدەست دەهێنین).

خوێندکارە خۆپیشاندەرەکان لەبەردەم زانکۆی ڕاپەڕینەوە بەرەو مۆنۆمێنتی ڕاپەڕین بەڕێ کەوتوون.

دوو هەفتە لەمەوبەر، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان گەورەترین خۆپیشاندانیان لە سلێمانی و شار و شارۆچکەکان ڕێکخست بۆ داواکردنی دەمراڵەی خوێندن، بەڵام حکومەتی هەرێم تەنها پارەیەکی بۆ هاوکاری کردنی بەشەناوخۆییەکان و خوێندکارە کەمدەرامەتەکان خەرج کرد و ڕازی نەبوو بە پێدانی دەرماڵە، ئەمەش زیاتر خۆپیشاندەرانی توڕەکرد و خۆپیشاندانەکان سەریانکێشا بۆ توندوتیژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و بەوهۆیەوە زانکۆکان چەند ڕۆژێک پشوویان ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ