جارێکی دیکە داعش هێرشی کردەوە سەر مەخمور
شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە تیرۆریستانی داعش جارێکی تر هێرشیانکردەوە سەر سنوری مەخمور.
درەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە گوندی لهێبانی دەکەوێتە سنوری ناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای کەرکوک و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هاوڵاتیانی گوندەکەو چەکدارانی داعش دەستێپکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای شارپرێس، هێرش و ڕووبەڕووبونەوەکە زیاتر بە 40 خولەکەی خایاندووە و تا ئێستا زەرەرو زیانەکانی هەردوولا رانەگەیاندراوە.
گوندی لهێبان بە دووری پێنج کیلۆمەتر دەکەوێتە ناحیەی سەرگەڕان لە سنووری قەزای دوبزی پارێزگای کەرکووک و نزیکەی 100 خێزان لەو گوندە دەژین و زۆرینەیان کوردن، ههرچهنده گوندهکه لهڕوى ئیداریهوه سهر بهکهرکوکه بهڵام لهڕووى جوگرافیهوه له قهزاى مهخمور زۆر نزیکه.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ لە کۆنفرانسێکدا لە شاری ھەولێر مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەو ناردنی هێزی کرد.