کانونی یه‌که‌م 07, 2021 09:39 Asia/Tehran
  • ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسوڵمان: داعش بووەتە داردەست و هۆکاری سوکایەتی کردنی بە موسوڵمانان

دکتۆر «عەلی قەرەداغی» ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسوڵمان ڕایگەیاندووە: داعش بووەتە داردەست و هۆکاری سوکایەتی کردنی بە گەلانی موسوڵمان لە سەرتاسەری جیھان.

دکتۆر «عەلی قەرەداغی» ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسوڵمان، وێڕای ئیدانە کردنی پەلامارەکانی ئەم دواییەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: داعش بووەتە داردەست و هۆکاری سوکایەتی کردن بە موسوڵمانان لە ئاستی جیھاندا.

دکتۆر «عەلی قەرەداغی» لە پەیامێکدا سەبارەت بە پەلامارەکانی ئەم دواییەی داعش جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستیەی داعش دەکەم کە لەکوردستان ئەنجامی دا، ئەو کردەوە قێزەونە بەهەموو پێوانەو بنەمایەکی ئایینی و نیشتیمانی و نەتەوەیی و مرۆڤایەتی ئیدانە کراوە.

ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگە، خزمەت بە ئیسلام ناکات، خودای گەورە رەحم بە هاوڵاتیانی سڤیل و پێشمەرگەکانمان بکات.

عەلی قەرەداغی راشیگەیاندووە: ئێمە شانازی بەئیسلامەوە دەکەین، هیچ ئازایەتییەکی تێدانییە بۆ رێکخراوێکی تیرۆریستی وەک داعش کە بووەتە داردەست و هۆکاری سوکایەتی کران بە گەلانی موسوڵمان و هاوکاریی دوژمنانی ئیسلام.

سەرپەیڤ