کانونی یه‌که‌م 14, 2021 10:57 Asia/Tehran
  • بنکەی یاسادانانی کوردستان دامەزرا

بەمەبەستی هاواهەنگیی نێوان دامەزراوە یاساییەکانی ھەرێمی کوردستان لە ئاراستەی ھاوکاری کردن لە رووی ئەرشیف و گەڵاڵەی یاساییەوە، پەرلەمانی کوردستان بنکەی یاسادانانی کوردستانی دامەزراند.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە، پەرلەمانی ھەرێم بەمەبەستی هاواهەنگیی نێوان دامەزراوە یاساییەکانی ئەم ناوچەیە بنکەیەکی بەناوی بنکەی یاسادانانی کوردستان دامەزراند.

لە ئاھەنگی کردنەوەی بنکەکەدا «رێواز فایەق» سەرۆکی پەرلەمانی ھەرێم وتی: ئەم بنکەیە وەک ئەرشیف کاردەکات بۆ گەڵاڵەی هەموو بەڵگە و بڕیار و پرۆژە یاسا و یاسا بەرکارەکان کە لە هەرێمی کوردستان و تەواوی دامەزراوە یاساییەکان و کارگێڕییەکان کاریان پێدەکرێت.

باسی لەوەش کرد، هاواهەنگییەکی تەواو لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەت هەیەو لەم پەیوەندییەدا کابینەی نۆیەم بەنیازە لە رێگەی کەم کردنەوەی رۆتین و چەسپاندنی یاسا، گرفتەکانی رێرەوی کارگێڕی بخاتە سەر رێچکەیەکی دروست، داواش لە حکومەت دەکات تەواوی دامەزراوەکانی خۆی رابسپێرێت تاوەکو لە هەموو روویەکەوە لەمەڕ بڕگەو ماددەو ڕێنماییە یاساییەکان بگەڕێنەوە بۆ ئەو بنکەیە و بە هەموان هاوکاری بکەن بۆ ئەوەی بەردەوام وەک بانکێکی یاسایی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

بنکەی یاسادانانی کوردستان بە مەبەستی خستنەڕووی دۆخی یاسایی و پاراستنی دەقە یاساییەکان و دەست ڕاگەیشتنی ئاسانی پەیوەندیداران بە زانیارییەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی، بە سەرۆکایەتی لیژنەی یاسادانانی پەرلەمانی کوردستانەوە دەبەسترێتەوە.

سەرپەیڤ