کانونی یه‌که‌م 15, 2021 12:02 Asia/Tehran
  • حەمەی حاجی مەحمو: «حاج قاسم سولەیمانی» خزمەتێکی گەورەی بە ھەرێمی کوردستان و تەواوی گەلانی چەوساوەو بیرئازادی جیھان کرد

سکرتێری گشتیی پارتی سۆشبالیست دیموکراتی کوردستان لە نەریتی شەوی بیرەوەرییەکانی شەھید« حاج قاسم سولەیمانی» کە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە سنەدا بەرپا کرا، ڕایگەیاند: «حاج قاسم سولەیمانی» خزمەتێکی گەورەی بە ھەرێمی کوردستان و تەواوی گەلانی چەوساوەو بیرئازادی جیھان کرد.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە نەریتێک لەژێرناوی شەوی بیرەوەرییەکانی شەھید« حاج قاسم سولەیمانی» لە پەردبسی سینەمایی شاری سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان لە ئێراندا بە بەشداریی ھونەرمەندان و خەڵکی شەھید پەروەری ئەم پارێزگایەو ھەروەھا ھاوسەنگەرانی ئەو شەھیدە مەزنە بەرپا کرا.

لە نەریتەکەدا کە کۆمەڵێک لە بەرپرسان و سیاسەتڤانانی ھەرێمی کوردستانیش وەکو ھاوسەنگەرانی دێرینی شەھید« حاج قاسم سولەیمانی» بەشدارییان کرد بوو، بەڕێز حەمەی حاجی مەحمو  سکرتێری گشتیی پارتی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان لە کاتی گێڕانەوەی بیروەرییەکانی ڕایگەیاند: زیاتر لە ٣٠ ساڵ لەگەڵ سەردار سولەیمانی لە پەیوەندی دا بووم، دوای ئەوەی کە سەرکردایەتیی لقی قودسی سپای پاسدارانیشی گرتە ئەستۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێمەو جەماوەری ھەرێمی کوردستان گەرم و گوڕتر بوو. پەیوەندییەکی ھەرە نزیکی لەگەڵ مام جەلال تاڵەبانی و کاک مەسعود بارزانی دا ھەبوو، دیارە ئەمەش جیا بوو لە پەیوەندیی دیپلۆماسی، چونکو حاج قاسم جەماوەری کوردی خۆش دەویست. ھەر ئەم پەیوەندییەش وابکرد کە لای گەلی کورد گەلێک خۆشەویست بێت، ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ێشەھید حاج قاسم سولەیمانی» نەک ھەر بە ھەرێمی کوردستان، بەڵکو خزمەتێکی گەورەی بە تەواوی گەلانی چەوساوەو بیرئازادی جیھان کرد.

 سکرتێری گشتیی پارتی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان وتیشی: کاتێک کە داعش ھەڵیکوتایە سەر موسڵ و تەکریت لە شەوو ڕۆژێکدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی عێراقیی بە دیل گرت، کەچی کاتێک کە گەییشتنە نزیکی مەخمورو ھەولێر «کاک مەسعود بارزانی» پەیوەندیی بە «سەردار سولەیمانی»یەوە کردو ئەویش بە یەکەم گەشتی ئاسمانی و بەرەبەیانی زوو خۆی گەیاندە فڕگەی ھەولێرو لە ماوەیەکی کورت دا داعشی لە ناوچەکە دەرپەڕاندو زەیرێکی قورسیشی لێ وەشاندن.

حەمەی حاجی مەحمو جەختی لەوەش کردەوە، یارمەتییەکانی «حاج قاسم» و ئامادە بوونی لە ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بوو کە پێش بەڕێزی، لەگەڵ وڵاتانی دیکەش دا پەیوەندی گیرا بوو، کەچی تەنیا ھێزێک کە بە ھانای ھەرێمی کوردستانەوە ھات و یارمەتیی داین، ھێزەکانی ئێران بە سەرکردایەتیی «حاج قاسم بوو»

وتیشی: تەواوی بیرئازادانی دنیا ڕوانگەیەکی تایبەتییان بەرامبەر بە «حاج قاسم» ھەبوو، چونکو پاڵپشتی تەواوی چەوساوەو ئازادیخوازانی دنیا بوو کە لە ئێستادا بە شەھید بوونی ھەمووانی توشی پەرۆشی کردووە.

ئەم سیاسەتڤانەی ھەرێمی کوردستان وتیشی: «حاج قاسم» دوای شەھید بوونیشی پەیوەندییەکی قوڵی لەنێوان ھێزەکانی عێراقی و ئێرانی و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە دامەزراند، بەڕێزی لە ژیاندا چەند خزمەتی بە گەلانی ئێران و عێراق و ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکە کرد، دوای شەڤید بوونەکەی ئەو خزمەتانەی بوون بە دوو ھێندە.

سەرپەیڤ