کانونی یه‌که‌م 19, 2021 02:09 Asia/Tehran
  • عەلی حەمەساڵح: شتێک بەناوی حکومەتی یەکگرتووی ھەرێم بوونی نییە

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، شتێک بەناوی حکومەتی یەکگرتووی ھەرێم و خەزێنەی حکومەت نیە.

عەلی حەمەساڵح لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێ "لێرە دەمەوێت خەڵکی کوردستانیش بزانێت، شتێک بەناوی حکومەتی یەکگرتووی ھەرێم و خەزێنەی حکومەت نیە، تاوەکو وەزارەتی دارایی ھەبێت و دەسەڵاتی بەسەر داھاتدا ھەبێت! و ڕونکردنەوە بدات".

دەشڵێت "داھات ھەر چەند بێت، سنوری سلێمانی خۆی ڕاستەوخۆ تەواوکردنی موچە بۆ فەرمانبەرانی" ٤٣٪‏" و سنوری ھەولێر "٥٧٪‏ " دەدات و دینارێکی ناگەڕێتەوەو دارایی ھیچ پەیوەندی پێوەنیە".

سەرپەیڤ