فراکسیۆنی کۆمەڵ داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت دەکات
کانونی یهکهم 19, 2021 02:12 Asia/Tehran
فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە بەسەر قەیرانەکاندا زاڵ بێت و وەک "حکومەتێکی شکستخواردو دەیبینین، چونکە نەیتوانی کێشەکان چارەسەر بکات".
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی کوردستان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، "ئێمە ئەم حکومەتە بە شکستخواردو دەزانین، چونکە نەیتوانیوە بەسەر قەیرانەکاندا زاڵ بێت و نەیتوانی کێشەکان چارەسەر بکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکەم چارەسەر بەوە دەکرێت ئەم حکومەتە کە شکستی هێناوە وازبهێنێت و دەستلەکاربکێشێتەوە، هەروەها هەڵبژاردنی پێشوەخت یان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا بکرێت".