کانونی یه‌که‌م 19, 2021 09:01 Asia/Tehran
  • پیلانی تیرۆریستیی داعش لە ھەولێر پوچەڵکرایەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان باسی پوچەڵکردنەوەی پیلانێکی تیرۆریستیی داعش دەکات .

بە پێی راپۆرتی شەفەق نیوز ، ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان رۆژی شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک راگەیاند ، دەزگای تژە تیرۆری ھەرێمی کوردستان توانی ئەندامانی ئەم تیمە تیرۆریستیە کە بە نیازی کاری تیرۆریستیی لە ھەولێر بوون ، دەسگیر بکەن . 

بە پێی ئەم بەیاننامەیە ، بەمزوانە دانپێداھێنانی ئەم داعشیانە کە بەنیاز بوون لە ھەولێر کاری تیرۆریستیی ئەنجام بدەن ، بڵاو دەبێتەوە . 

زنجیرە چیای قەرەچوخ ، لە سنووری ھەرێمی کوردستان و پارێزگەی نەینەوا بووە بە مۆڵگەی خۆحەشاردانی تیرۆریستانی داعش . 

سەرپەیڤ