200 ملیار دیناره‌که‌ی بەغدا گه‌یشته‌ هه‌رێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i403685-200_ملیار_دیناره_که_ی_بەغدا_گه_یشته_هه_رێمی_کوردستان
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، 200 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە ھەرێمی کوردستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2021 10:51 Asia/Tehran
  • 200 ملیار دیناره‌که‌ی بەغدا گه‌یشته‌ هه‌رێمی کوردستان

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، 200 ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە ھەرێمی کوردستان.

 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا رایگه‌یاند: پاش دواکه‌وتنی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی کانوونی یه‌که‌می 2021، کاتژمێر 12:30 خولەک، بڕی 200 ملیار دینار به‌پێی رێکه‌وتنی هه‌رێم-به‌غدا گه‌یشته‌ هه‌رێمی کوردستان.

پێشتر مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژکاری‌ مسته‌فا کازمی‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ عیراق رایگه‌یاندبوو: رێکه‌وتنه‌کان وه‌ک خۆیه‌تی‌‌ و جێبه‌جێده‌کرێت‌ و هیچ کێشه‌یه‌کی‌ سیاسیش له‌ ناردنی‌ 200 ملیاره‌که‌ بۆ هه‌رێم نییه‌.

وتیشی‌: "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی‌ عیراق به‌زوویی‌ کۆنه‌بێته‌وه‌ و ده‌ستبه‌کارنه‌کات، له‌ساڵی‌ داهاتووش کار به‌م بودجه‌یه‌ی‌ ئێستا ده‌کرێت‌ و ئه‌وه‌ی‌ بۆ هه‌رێم یان هه‌ر ناوچه‌یه‌کی‌ تر خه‌رجکراوه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ خه‌رجده‌کرێت".

ئه‌وه‌شی وتبوو: "کێشه‌ی‌ نه‌ناردنی‌ 200 ملیاره‌که‌ بۆ هه‌رێم ته‌کنیکیه‌ به‌هۆی‌ کۆتاییهاتنی‌ ساڵی‌ داراییه‌".