کانونی یه‌که‌م 20, 2021 16:28 Asia/Tehran
  • لە هه‌رێمی کوردستان لێدانی ڤاکسین بۆفه‌رمانبه‌ران‌ و سەردانیکەرانی فەرمانگەکان پێویست دەکرێت

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا، هەر فەرمانبەرێک لەهەر پلەو پۆستێک بێت ئەگەرتا 1ی‌ 1ی‌ 2022 ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بەدەوامی فەرمی‌ و هەروەها، لەدوای به‌رواره‌ش هیچ هاوڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بەمەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین.

 

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمدا هاتووە: "لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی، وەزارەتی داد گشتاندنێکی راگەیاندوە بەپێی ئەو گشتاندنە، کە ئیمزای وەزیری دادی لەسەرە، هەر فەرمانبەرێک لەهەر پلەو پۆستێک بێت ئەگەر تا 1ی‌ 1ی‌ 2022 ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بە دەوامی فەرمیه‌وه‌".

له‌ بڕیاره‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: "لەدوای ئه‌و به‌رواره‌ش هیچ هاووڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بەمەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین".

باس له‌وه‌شکراوه‌، لەکاتی جێبەجێنەکردنی ئەم گشتاندنە، سەرۆک‌ و بەرپرسی فەرمانگە رووبەڕووی لێپێچینەوە دەبنه‌وه‌.

سەرپەیڤ