کانونی یه‌که‌م 21, 2021 15:33 Asia/Tehran
  • پیشانگای تایبەتی بازرگانی ئێران لە هەولێر

بە پێی ڕاپۆرنی پەیامنێری کەناڵی ئاسمانیی سەحەر لە ھەولێرەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە پیشانگایەکی بازرگانی لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێرلە پارکی سامی عەبدۆلڕەحمانی ئەم شارە لە لایەن باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق و بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسان و بازرگانانی ھەرێمی کوردستان کرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی کانونی یه‌که‌می ٢٠٢١ کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ پێشانگایەکی نێودەوڵەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێری ناوەندی ھەرێمی کوردستان کرایەوە.

پیشانگاکە بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ھەرێم لەوانە وەزیری بازرگانی و پارێزگاری ھەولێرو لە لایەن «ئیرەج مەسجیدی » باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کرایەوە.

نزیکەی ٦٠ کۆمپانیای  گەورەی ئێرانی بەشداریی پیشانگاکەیان کردووەو ھەموو جۆرە کەل و پەل و پێداویستییەکیان تیادا خستووەتە بەر دیدی ھۆگران.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق:ئێران ھۆگری پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانەو بۆ ئەو مەبەستەش پشتگریی لێ دەکات

«ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لە ئاھەنگی کردنەوەی پیشانگای ئێران لە ھەولێری ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئێران ھۆگری پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانەو بۆ ئەو مەبەستەش پشتگریی لێ دەکات.

لە میانەی ئاھەنگی کردنەوەی پیشانگاکەدا «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لە لێدوانێکدا جەختی سەر گرینگایەتیی پێگەی هەرێمی کوردستان لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران کردەوەو وتی:دەمانەوێت پێوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەهێزتر بکەین و لەم ئاراستەیەدا  ھۆگری پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستانین و حەزدەکەین ھەنگاوی گەورەو کاریگەری پێوە ببینین و بۆ ئەو مەبەستەش پشتگریتان لێ دەکەین.

باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق داوای لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و بازرگانان کرد کە سەردانی ئێران بکەن و توانا ئەندازیارییەکانی ئەم وڵاتە لە نزیکەوە ببینن و باشترین کۆمپانیا بۆ هاوکاری هەڵبژێرن.

«مەسجیدی» لە دوابەشی وتەکانی دا، وێڕای سەرەخۆشی کردن لە خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی بوونە قوربانی ١٢ هاوڵاتی لە لافاوەکەی هەولێردا، جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە خەڵکی هەرێم لە چاو کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ خەڵکی ئێران نییە و ئەم ڕوانگەیە گۆڕانی بەسەردا نایەت و تەنانەت ناکەوێتە ژێر کاریگەریی بابەت و پێوەندییە سیاسیەکانەوە.

جێگای ئاماژەیە ئەم پیشانگایە بۆ نماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت . ئەم پیشانگایە ھەنگاوێکی گرینگ و کاریگەر دێتە ئەژمار لە ئاراستەی قوڵ بوونەوەی ھەرچی زیاتری پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان.

سەرپەیڤ