دیدارو ڕاوێژی باڵوێزی ئێران لە عێراق لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دیدارو وتووێژی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ڕۆژی سێ شەممە لەگەڵ «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دیدارو وتووێژی کرد.
لە دیدارەکەدا ھەردووک سەبارەت بە پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و پەرە پێ دانی ھاوکارییە ھاوبەشەکان لە بواری جۆربەجۆرو ھەروەھا دواین گۆڕانکارییە سیاسیەکا لە عێراق و ھەوڵی پێکھێنانی دەوڵەتی تازە لەم وڵاتەو ھەروەھا پەیوەندیی نێوان ھەولێرو بەغداو بەردەوام کرانی وتووێژەکان بۆ چارەسەریی نێوانیان و مەترسیی تیرۆریزم و ھێرشەکانی ئەم دواییەی داعش بیروڕایان گۆڕییەوە.
«مەسجیدی»و «بارزانی» ھەروەھا لە بارەی گرینگایەتیی ھاوکاری، لە ئاراستەی پاراستنی ئاسایشت و سەقام لە ناوچەکەو چاک بوونەوەی پەیوەندیی نێوان وڵاتان لە سەر بنەمای دۆستایەتی و بەرژەوەندیی ھاوبەش ھاوڕا بوون.
ھەردووک لا ھەروەھا لە سەر گرینگیی پەرە پێ دانی پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستانی عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران پێیان داگرت.