کانونی یه‌که‌م 22, 2021 12:54 Asia/Tehran
  • چۆڵ کرانی دووھەمین بنکەی عێراق لەلایەن لەشکریانی ئەمریکییەوە

سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق باسی چۆڵکرانی دووھەمین بنکەی سەربازیی ئەم وڵاتەی کرد لە لایەن لەشکریانی ئەمریکییەوە.

«تەحسین خەفاچی» وتەبێژی سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق ڕایگەیاند: بنکەی «حەریر» لە ھەولێری ناوەندی ھەرێمی کوردستان لە لایەن ھێزە جەنگاوەرەکانی سەربە ھاوپەیمانیی ئەمریکییەوە چۆڵ کرا.

خەفاجی وتیشی: کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی لە عێراق بەبێ ھیچ گرفتێک ئەنجامی گرت و ئەوانەشی کە ماونەتەوە زمارێکی زۆر کەمی موستەشارەکانن.

بە قسەی خەفاجی ئەم موستەشارانە لە دوو بنکەی «عەینولئەسەد»و «حەریر»دا دەمێننەوەو ھێزەکانی عێراقیش وەرگرتنەوەی مۆڵگەکانی ھاوپەیمانیی ئەمریکییان لە  لە سەرەتاکانی ئەمساڵە زایینیەوە دەست پێ کرد بوو.

شەممەی ڕابردووش ھێزەکانی ئەمریکی بنکەی ئاسمانیی «عەینولئەسەد» لە پارێزگای ئەنبار ھەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای عێراقیان ڕادەستی ھێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە کرد.

سەرپەیڤ