کانونی یه‌که‌م 26, 2021 11:59 Asia/Tehran
  • بزووتنەوەی ئیسلامی: خۆشحاڵین بە چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق

لە کۆبوونەوەی “شورای بزووتنەوەی ئیسلامی” پێشوازی و خۆشحاڵی دەربڕدراوە بەرامبەر چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و داواش دەکات عێراقییەکان و خەڵکی هەرێم خۆیان خۆیان بەڕێوەببەن.

لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، “ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی  خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بەکۆتایی هاتنی بوونی هێزی چەکداری بیانی لە عێراق و داوا لە هەموو عێراقیەکان وخەڵکی کوردستان دەکات بەشێوازێکی ئاشتیانە وڵاتەکەیان بەڕێوەببەن دوور لە شەڕو و ئاژاوەو ناکۆکیە بێزراوەکان و بزووتنەوەی ئیسلامی نیگەرانی خۆی نیشاندا لە مەڕ ئەو هەوڵە گڵاوانەی کە دەیانەوێت ڕێڕەوی پەروەردەیی گەلی کوردی موسڵمان لەسەر ڕێڕەوی ڕاستەقینەی کە ئیسلامە لابەدەن و بەلاڕێیدا بیبەن”.

سەبارەت بە بەشداری سیاسیی بزوتنەوەی ئیسلامی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “شورا بڕیاری بایکۆتەکەی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 10/10 بەدروست زانی و پێی وابوو دواکەوتنی ڕانەگەیاندن و پەسەندنەکردنی ئەنجامی کۆتای هەڵبژاردنەکان و کۆنەبونەوەی پەرلەمان و پێکنهێنانی حکومەت ڕاستی ئەو هەڵوێستە سیاسیەی بزووتنەوەی ئیسلامی سەلماندووە”.

سەرپەیڤ