کانونی یه‌که‌م 28, 2021 18:16 Asia/Tehran
  • پارێزگاری ھەولێر: ھەرێمی کوردستان ئەوبەرایەتییەکی تایبەتی بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران دادەنێت

پارێزگری ھەولێری ھەرێمی کوردستان جەختی کرد: ھەرێمی کوردستان ئەوبەرایەتییەکی تایبەتی بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران دادەنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئۆمێد خۆشناو» پارێزگاری ھەولێر ئەمڕۆ سێ شەممە لە دیداری «عاریف خدرلو» قایم قامی تایبەتیی شاری مەھاباد وێڕای پێداگرتن لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، وتی: ھەرێمی کوردستان لەم بوارەدا لە ئاراستەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ناوچەکە ئەوبەرایەتییەکی تایبەتی بۆ دامەزراندنی پەیوەندیی زیاتر لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دادەنێت.

«ئۆمێد خۆشناو» وتیشی: ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تەواوی بوارەکانی ئابووری ، ڕۆشنبیری و بازرگانی پەیوەندییەکی قورس و قایمی ھەیە و ھەوڵی ئەوەش دەدرێت کە ئەم ڕەوتە پەرەیەکی زیاتریش بستێنێ.

پارێزگاری ھەولێر کە لەگەڵ شاندێکی پارێزگاکەی سەردانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێرانی کردووە، وتیشی: لە میانەی ئەم گەشتەیاندا ١٤ بڕگە لە نێوان ھەرێم و ئەم پارێزگایەی ئێران بە مەبەستی بەرز کردنەوەی ئاستی ئاڵووێری سنووریی واژۆ کراوە.

«ئۆمێد خۆشناو» وتووشیەتی: سنووری حاجی ئۆمەران و تەمەرچین بارستایی باشیان ھەیە بۆ پەرە پێ دانی ئاڵووێرو گەشەی بازرگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کە لە میانەی گەشتەکەیاندا ئامانجە ھاوبەشەکان بۆ چارەسەریی ھاتوچۆ لەم سنوورانەوە تاوتوێ کراون و جەخت لە پەرە پێ درانی ئاڵووێری بازگانی کراوەتەوە.

سەرپەیڤ