سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان: هەولێر و یەغدا رێککەوتنێکی گشتگیرى بکەن
سەرۆکایەتى پەرلەمانى هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی نوێی فیدراڵی رێککەوتنێکی گشتگیر ئەنجام بدەن.
سەرۆکایەتى پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بەبۆنەى هاتنى سەرى ساڵى نوێ، داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسیەکان کردووە بە یەکڕیزی و گیانی لێبووردەیی لەگەڵ یەکتری مامەڵە بکەن و بە هەموویان زەمینەی دەستەبەر کردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی کوردستانیان بڕەخسێنن.
لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە: هاوکات بە پێویستی دەزانین حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی نوێی فیدراڵی رێککەوتنێکی گشتگیر لەبەر ڕۆشنایی بنەما دەستوورییەکان بۆ چارەسەرکردنى تەواوی کێشەکانیان ئەنجام بدەن و چارەسەری بنەڕەتی بۆ سەرجەم کێشە و ناکۆکیەکان بدۆزنەوە.
رێواز فایەق هەروەها دەڵێ : بەم بۆنەیەشەوە داوا لە هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەین، بە یەکەوە وەکوو یەک کوتلەی بە هێز بەشداربن لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و کاربکەن بۆ چەسپاندنی زیاتری ماف و خواستەکانی خەڵکی کوردستان.