کانونی دوھەم 02, 2022 14:22 Asia/Tehran
  • حەمەی حاجی مەحموود لە دیمانەی کەناڵی سەحەری کوردی ، لەقاودانی داکۆکیی ھەمەلایەنەی رۆژاوا لە داعش

حەمەی حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستانی عێراق گوتی : پشتیوانیی و داکۆکیی رۆژاوا لە داعش ، تەواو دیار بوو .

سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستانی عێراق لە دیمانەیەک دا لە گەڵ کەناڵی سەحەری کوردی لە شاری سلێمانی گوتیشی : ساڵی 2014 ئەمریکا نۆژەنترین ئامێری سەربازی و جەنگیی بە یارمەتیی وڵاتانی ھاوپەیمانی خۆی وەکوو ئاڵمان و فەڕەنسە و ئیتالیا نایە بەردەستی داعش لە کاتێک دا کە ھێزە سەربازیەکانی خۆشیان لە داعش دابوون . 

نابراو گوتیشی : حکومەتی عێراق دوای کەوتنی رژێمی سەدام 14 ساڵی پێچوو تا نەوت بفرۆشێ ، حکومەتی ھەرێمی کوردستان دوای 12 ساڵ توانی نەوت بفرۆشێ  بەڵام داعش بە یارمەتی وپتشوانیی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپایی ( کە خۆیان داعشیان بەدی ھێنابوو ) دوای سێ رۆژ نەوتی عێراقیان بە وڵاتانی وەک تورکیا فرۆشت . 

 حەمەی حاجی مەحموود بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران نزیک بوونەوەی داعش لە موسڵ و مەترسیەکەی زووتر لە بەرپرسانی ھەرێم بۆ دەرکەوتبوو ، گوتیشی : ئێران و سەرداری سپەھبودی شەھید حاجی قاسم سولەیمانی و ھاوسەنگەرانی کە چەند کەسیش لە شاری مەخموور شەھید بوون ، یەکەمین و تاکە وڵات بوو کە بە ھانای ھەرێمی کوردستانەوە ھاتن و مەترسیی داعشیان لە ھەرێم دوور کردەوە  .

 

سەرپەیڤ