ڕێوڕەسمی دووهەمین ساڵۆگەری شەهید بوونی سەردار سولەیمانی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
کانونی دوھەم 03, 2022 17:47 Asia/Tehran
ڕاوێژکاری فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند ڕێوڕەسمی دووهەمین ساڵۆگەری شەهید بوونی سەردار سولەیمانی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
داوود حەسەن پوور ڕاوێژکاری فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند ڕۆژی پێنجشەممەی دابێ ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە دووهەم ساڵیادی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وتیشی: "بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی سەرداری ئاشتی و بەرخۆدان و مرۆڤایەتی ڕێوڕەسمی دووهەمین ساڵیادی شەهید بوونی حاجی قاسم ڕۆژی پێنجشەممە 16ی بەفرانباری 1400 بەرامبەر بە 6ی جانیڤێریی 2022 لە تەلاری هۆنەری ڕۆشەنبیریی سلێمانی بەڕێوە دەچێت".
شایانی باسە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس لە شاری بەغدا بەشێوەیەکی بەرچاو بە بەشداریی خەڵک بەڕێوەچوو.