کانونی دوھەم 04, 2022 08:58 Asia/Tehran
  • نەریتی دووھەمین ساڵگەڕی شەھید بوونی سەردار «سولەیمانی» لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو

نەریتی دووھەمین ساڵگەڕی شەھید بوونی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» بە ئامادە بوونی خەڵک و کۆمەڵێک لە نوێنەرانی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و بەرپرسانی ئێرانی لە شوێنی کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «نەسروڵڵا ڕەشنودی» سەر کونسولی ئێران لە ھەولێر ڕۆژی دووشەممە لە نەریتی دووھەمین ساڵگەڕی شەھید بوونی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» ، وێڕای ئاماژە کردن بە پێشینەی درەوشاوەی ئەم شەھیدە پایەبەرزە لە خەباتی دژی تیرۆریستان لە وڵاتانی ناوچەکە بە تایبەت لە خاکی عێراق وتی: «سەردار سولەیمانی» بۆ ھەتاھەتایە لە مێژوودا دەمێنێتەوەو دەبێتە سەرمەشقێک بۆ لاوان و ئازادیخوازانی جیھان.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراقی سەردانی ئەم وڵاتەی کرد بوو، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.

دوابەدوای ئەو ھەنگاوە تیرۆریستییە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیش بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ھەشتەمی ژانویەی ٢٠٢٠ بە چەند موشەکی باڵستیک بنکەی ئەمریکیی «عەینولئەسەد» لە پارێزگای ئەنباری کردە ئامانج.

سەرپەیڤ