کانونی دوھەم 13, 2022 08:53 Asia/Tehran
  • ململانێی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی لەنێوان پارتی و یەکێتی

«بەرھەم ساڵح» کاندیدی دووبارەی یەکێتیی نیشتیمانییە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق و پارتیش «ھۆشیار زێباری» دەھێنێتە مەیدانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە فەرمی «بەرهەم ساڵح»ی وەک کاندیدی سەرۆک کۆمار دیاری کردووەو بە زووانە پێشکەشکردنی داواکاریی خۆکاندیدکردنەکە و سیڤییەکەی لەلایەن نوسینگەی «بەرهەم ساڵح»ەوە پێشکەشی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت.

هاوکات سەرچاوەیەک لەنوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیش ڕایگەیاندووە کە«هۆشیار زێباری» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانیش خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق کاندید کردووە و نوسراو و بەڵگەنامەی پێویستی پێشکەش کردووە.

پێشکەشکردنی داواکارییەکان بۆ ئەو پۆستە لەکاتێکدایە کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە دواوادەیە بۆ خۆکاندیدکردن.

دووشەممەی ڕابردوو سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردەوە و ‏مەرجەکانیشی دیاریکرد.‏

خۆ کاندید کردنی «ھۆشیار زێباری» لە لایەن پارتییەوە لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەمەوپێش بەرپرسێکی باڵای یەکێتیی نیشتیمانی ڕایگەیاند بوو کە لایەنە کوردستانییەکان لە سەر کاندید کردنی «بەرھەم ساڵح» وەک تاکە کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق یەک لایی بوونەتەوە.

سەرپەیڤ