لەسەر پرسی کۆچبەرانی کورد ، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا گەیشتە هەولێر
دوای ئەوەی لە شەپۆلی ئەمدواییەی کۆچی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوروپا، کۆمەڵێک کۆچبەر لە وڵاتی لیتوانیا گیریانخوارد، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا لەسەر ئەو پرسە و چەند پرسێکی دیکە گەیشتە هەولێر.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم لەسەر سەردانەکەی گابریلیۆس لاندسبێرگیس، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا ڕایگەیاندووە، “لە چێوەی سەردانەکەی بۆ عیراق، ئێوارەی یەکشەممە وەزیری دەرەوەی لیتوانیا، گابریلیۆس لاندسبێرگیس سەردانی هەولێری کرد و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لێدەکرا”.
هەروەها ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17 ى 1 ى 2022 ، نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازى له گاربریێلیوس لاندسبێرگیس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیتوانیا و شاندێکى یاوه‌رى کرد.
بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌رپرسانی دیکه‌ی باڵای هه‌رێمی کوردستانیش کۆببێته‌وه.