لە دیداری بارزانی و عامری ، پرۆسەی پێکھێنانی حکومەتی نوێ تاووتوێکرا
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دا کۆبووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتحی عێراق لە ھەولێر چاویکەوت بە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق .
لە دیدارەکەدا بیڕورا لەبارەی دوا ھەنگاوەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و پێکھێنانی حکومەتی تازە و ھەماھەنگی نێوان پێکھاتەکانی عێراق ئاڵوگۆڕکران.
هەر لەو سەردانەدا مەسعود بارزانی پرسی پێکهێنانی گەورەترین قەوارەی پەرلەمانیی و بەشداریی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لەو قەوارەیەی تاوتوێ کرد.
ھەر ئەمڕۆ و لە ھەولێر ، ھادی عامی چووە دیداری نێچیروان بارزانی سەرۆکی ھەریمی کوردستانیش و ههردوولا جهختیان له گرنگیى پاراستنى پرۆسه و سهقامگیریى سیاسى و چارهسهرکردنى کێشه و گرفتهکان به گفتوگۆ کردهوه و هیوایان خواست لێکگهیشتنى هاوبهش لایهن و پێکهاته عێراقییهکان کۆبکاتهوه.
ھەر ئەمڕۆ دووشەممە 17ی کانوونی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ تاووتوێ کرا و جەخت لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان کرا، بە ئاراستەی پێکهێنانی حکوومەتێک کە مافی گشت هاووڵاتییانی عێراق بپارێزێت و ببێتە هۆی هێنانەدی سەقامگیریی و شەراکەتی ڕاستەقینەی نێوان پێکهاتەکان و چارەسەرکردنی کیشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور.
کۆبوونەوەکەی عامری لەدوای کۆبوونەوەی دوو ڕۆژی ڕابردووی ناوبراو دێت لەگەڵ موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی سەدر .