کانونی دوھەم 18, 2022 09:25 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ «ھادی عامری»

سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح چاوی بە سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کەوت و سەبارەت بە ھەوڵی پێکھێنانی دەوڵەتی تازەی ئەم وڵاتە پێکەوە وتووێژیان کرد.

«ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحی عێراق ڕۆژی دووشەممە سەردانی ھەولێری کرد و لەگەڵ «مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ھەردووک لا لە دیدارەکەدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ھەوڵدان لە ئاراستەی پێکھێنانی دەوڵەتی تازەی عێراق وتووێژیان کرد.

بارزانی و عامری ھەروەھا لە سەر پەرە پێ دانی ھەوڵەکان لە ئاراستەی پێکھێنانی دەوڵەتێک کە پارێزەری مافی تەواوی شارومەندان و  ھۆکاری وەدی ھاتنی سەقام و ھاوبەشیی ڕاستەقینەی تەواوی کۆمەڵگای عێراق و چارەسەریی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و دەوڵەتی فیدراڵی عێراق بێت لە سەر بنەمای یاسای بنەڕەتی پێیان داگرت.

سەرپەیڤ