دەروازەی پێشخابووری نێوان سوریا و هەرێمی کوردستان کرایەوە
بەرپرسی خاڵی سنووریی پێشخابوور رایگەیاند، بەمەبەستی ھاوکاری بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سوریا و ئاسانکاری لەهاتووچۆی هاوڵاتیان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی، دوای زیاتر لە مانگێک داخستنی دەروازەی پێشخابووی نێوان کوردستانی سوریا و هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ، شەوکەت بەربەھاری، بەرپرسی خاڵی سنووریی پێشخابوور لەلێدوانێکدا باسی لەوەشکردوە، "ئەمڕۆ ئەو خاڵە سنوورییە بۆ ڕەوانەکردنی ھاوکاریی مرۆیی و کارمەندانی رێکخراوە خێرخوازییە بیانییەکان کراوەتەوە، بۆ ئەوەی ھاوکاری بۆ خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا ڕەوانە بکرێت و خۆشیان سەردانی ئەو ناوچەیە بکەن".
4ی ئەم مانگە نێردەی ئەمریکا لە کوردستانی سوریا رایگەیاند، کار دەکەن بۆ ئەوەی دەروازەی سێمالکا لەنێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی سوریا جارێکی دیکە بەڕوی هاتوچۆ و جوڵەی بازرگانیدا بکرێتەوە و پشتیوانیش لە سەقامگیری و پەرەپێدانی ئابوری ناوچەکە دەکەن.
پێشووتریش بهرپرسی خاڵی سنوریی پێشابور-سێمالکا رایگەیاندبوو، "به هۆی هێرشی پهکهکه بۆ سهر دهروازهی پێشابوور له 16ی مانگی رابردوەوە دهروازهکه داخراوه و ئهمهش گرفتی بۆ ئهو کهسانه دروست کردوه، که له ههرێمی کوردستانهوه رویان له کوردستانی سوریا کردوە".