کۆمەڵی دادگەری : پارتە کوردستانیەکان دەبێ لەسەر بەربژێرێک بۆ سەرۆک کۆماریەتی عێراق ڕێکبکەون
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i405019-کۆمەڵی_دادگەری_پارتە_کوردستانیەکان_دەبێ_لەسەر_بەربژێرێک_بۆ_سەرۆک_کۆماریەتی_عێراق_ڕێکبکەون
ئەنجومەنی باڵای کومەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند دەبێ پارتە کوردستانیەکان لە سەر دیاری کردنی بەربژێرێکی هاوبەش کە نوێنەری هەموو کورد بێ بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریەتی ئێراق ڕێکبکەون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2022 17:51 Asia/Tehran
  • کۆمەڵی دادگەری : پارتە کوردستانیەکان  دەبێ لەسەر بەربژێرێک بۆ سەرۆک کۆماریەتی عێراق ڕێکبکەون

ئەنجومەنی باڵای کومەڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند دەبێ پارتە کوردستانیەکان لە سەر دیاری کردنی بەربژێرێکی هاوبەش کە نوێنەری هەموو کورد بێ بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریەتی ئێراق ڕێکبکەون .

ئەنجومەنی باڵای کومەڵی دادگەری کوردستان لە بەیاننامەیەکدا  سەبارەت بە پۆستی  سەرۆک کۆماریەتی  ئێراق  ڕایگەیاند  ئەو پوستە پشکی کوردی ئەو وڵاتەیە و  سەر بە پارتێکی سیاسی تایبەت نیە و دەبوایە هەموو  پارتە سیاسیەکانی هەرێم پێشتر لە سەر دیاری کردنی بەربژێرێک بو ئەو پوستە ڕێک کەوتبان.

 کۆمەڵی دادگەری کوردستان هەروەها جەختی کردووە هیچ پارتێک مافی ئەوەی  نیە  لە ژێر ناوی کورد لە گەڵ پارتە ئێراقیەکان بۆ گرتنی ئەو پوستە یان لە سەر پرسەکانی دیکە ڕێک بکەوێ .

 کۆمەڵی دادگەری داوای کردووە پارتە سیاسیەکانی هەرێم تا کاتی   بەڕێوە چوونی  دانیشتنی پەرلەمانی ئێراق  بۆ دەنگ دان  بە بەربژێری  سەرۆک کۆماریەتی  لە سەر هەڵبژاردن و دیاری کردنی  بەربژێرێکی هاوبەش کە لەو پوستە وەک نوێنەری نەتەوەیەک کاری کردووە و بە دی هاتنی  مافی خەڵکی هەرێم و بە تایبەت  جێ بە جێ کردنی مادەی 140ی دەستووری ئێراقی لە ئەولەویەتی  کاری خۆی داناوە  ڕێک بکەون.