کانونی دوھەم 30, 2022 22:07 Asia/Tehran
  • توشبوون‌ و گیانله‌ده‌ستدان به‌کۆرۆنا له‌هه‌رێمی کوردستان بۆ دوو هێنده‌ به‌رزبووەوە

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئامارى توشبوان‌و گیانله‌ده‌ستدانى به‌کۆرۆنا له‌هه‌رێم ڕاگه‌یاند، به‌پێى ئاماره‌که‌ى ئه‌مڕۆ توشبون‌و گیانله‌ده‌ستدان به‌کۆرۆنا بۆ زیاتر له‌دوو هێنده‌ به‌رزبۆته‌وه‌.

به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێردا، 1214 که‌س له‌هه‌رێم توشى کۆرۆنا بوون‌و 8 که‌سیش به‌و ڤایرۆسه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوى ڕۆژى شه‌ممه‌ى هه‌مان وه‌زاره‌ت، 592 که‌س له‌هه‌رێم تووشى کۆرۆنابوون‌و 3 که‌سیش به‌و ڤایرۆسه‌ گیانیان له‌ده‌ستدابوو.توشبون‌و گیانله‌ده‌ستدان به‌کۆرۆنا له‌مانگى 1ى ئه‌مساڵدا به‌ڕێژه‌یه‌کى به‌رچاو هه‌ڵکشاوه‌ به‌به‌راورد به‌مانگى 12 ساڵى ڕابردوو.

سەرپەیڤ