شوبات 06, 2022 13:01 Asia/Tehran
  • ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی بۆ جاری سێیەم لە پوستەکەیدا مایەوە ، نێچیروان بارزانی پیرۆزبایی لێکرد

عیرفان عەبدولعەزیز بۆجاریی سێیەم کرایەوە بە ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی.

 دوای ئەوەی کامیلی حاجی عەلی تاکەکاندیدی بۆ ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی نەیتوانی دەنگی پێویست بەدەست بێنێت، عیرفان عەبدولعەزیز لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەنووسییەدا ڕایگەیاند کە لەسەر داوای ئەندامانی کۆنگرە ڕازیی بووە ببێتەوە بە ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی.

هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەدا، عیرفان عەبدولعەزیز، وتی: کاک کامیلی حاجی عەلی ئەنجامەکانی بەدڵبووە و ئەویشمان ڕازی کردووە ببێت بە سەرۆکی ئەنجومەنی شورا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی کانوونی دووەمی 2022، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا پیرۆزبایی دووبارە بوونەوە بە ڕابەڕی لە عیرفان عه‌بدولعه‌زیز، ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی کرد. 

سەرپەیڤ