سەردانی مەسرور بارزانی بۆ قەتەر
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان سەردانی قەتەری کردو لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: هیوا و خواستی جەماوەری کوردستانم پێیە .
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی وشە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممە «مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەییشتە قەتەر و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێ کرا، جەختی لەوە کردەوە کە خۆشحاڵە لە قەتەرە و ئامادەن بۆ سازکردنی هاوبەشیی نوێ.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە «مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەییشتە دەوحە، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دەوحە لەلایەن «سوڵتان بن سەعید مەریخی» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتە پێشوازیی لێ کرا.
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان جیا لە کۆبوونەوە فەرمییەکان، سەردانی دامەزراوەی قەتەری بۆ پەروەردە و زانست و پەرەپێدانی کۆمەڵگەیی کرد و ئاگەداریی بواری کارەکانی بووەوە، ئەو لە نزیکەوە ئاشنای سیستمی کاری دامەزراوەکەش بوو، کە زیاتر لە 50 قەوارە لە بوارەکانی فێرکردن و توێژینەوەو پەرەپێدانی کۆمەڵگە لەخۆ دەگرێت.
حەوتەی ڕابردوو سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی قەتەر وتووێژێکی تەاەفۆنییان لە بارەی پەرە پێ دانی ئاسۆی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و یە تایبەت لە بواری بازرگانی و سەرمایە نانەوە ئەنجام دا.
جێگای ئاماژەیە «مەسرور بارزانی» بە پێی بانگێشتنی «تەمیم بن حەمەد ئالی سانی»میری قەتەر سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە.