بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراق لە بارەی ناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانەوە
شوبات 15, 2022 20:15 Asia/Tehran
دادگەی فیدراڵی عێراق لە بڕیارێکدا یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستانی بە پێچەوانەی یاسا زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی عێراق(واع)، دادگەی فیدراڵی عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە دانیشتنێکدا کە تایبەت بوو بە لێکدانەوەی پرسی ناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بە بێ ھاواھەنگی و مۆڵەتی دەوڵەتی ناوەندی، یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستانی بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتی زانی.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵ دا حکومهتی ههرێمی کوردستان پابهند کراوه بەوەی که وهزارهتی نهوت و دیوانی چاودێری دارایی عێراق چاودێری تهواوی گرێبهستهکانی فرۆشتنی نهوت و گاز بکهن.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەروەھا پابەندی ئەوەش کراوە کە تەواوی داھاتە نەوتییەکانی بخاتە بەر دەستی وەزارەتی نەوت لە بەغدا.