کاردانەوەی دادگەی فیدراڵی عێراق لە ھەمبەر ڕەخنەکانی ھەرێمی کوردستان لەم دادگەیە
دادگەی فیدراڵی عێراق لە وەڵامی ڕەخنەکانی ھەرێمی کوردستان لە بڕیاری ئەم دواییەی دادگەکە، ڕایگەیاند: دان نانی ھەرێم بە فرۆشتنی نەوت بە ڕژێمی زایونی سەنگی لای بەغدا لاواز کرد.
دادگەی فیدراڵی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە دا دۆسیەی ناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانی بە بێ ھاواھەنگیی دەوڵەتی ناوەندی لێک دایەوەو لە بڕیارێکدا ڕایگەیاند: یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتیی وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی سومریەنیوز، دادگەی فیدراڵی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: کاربەدەستانی ھەرێمی کوردستان بە شێوەی خۆبژێر دانیان ناوە بە ناردەی نەوت بۆ تەلەبیب و فرۆشتنی بە ڕژێمی زایونی و ھەر ئەمەش سەنگی لای دەوڵەتی بەغدا سوک کردوون.
دادگەی فیدراڵ لە بەیاننامەکەی دا باسی ئەوەی کردووە کە، بڕیاری ئەم دواییە لە بارەی نایاسایی بوونی ناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بە گەڕانەوە بۆ بڕگە جۆربەجۆرەکانی یاسای بنەڕەتی دەرکراوە.