شوبات 19, 2022 12:24 Asia/Tehran
  • فراکسیۆنی پارتی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆی دا بەڕێوەدەچێت

‌ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەمساڵ لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

 

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە "لەچەند ڕۆژی داهاتوودا مەرسومی سەرۆکایەتی بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن دەردەچێت و هیچ گۆڕانکارییەک لەیاسای هەڵبژاردن لەڕێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە ئەنجام نادرێت".

دوێنێش مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا دەکرێت".

پارتی دیموکراتی کوردستان لە خولی ئەمجارەی پەرلەمان خاوەنی 45 کورسییە، کێشەی سەرەکی هەڵبژاردنی ئەمجارە ناکۆکی لایەنەکانە لەسەر پێکهاتەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و یاساکە، پارتی و پێکهاتەکان داواکارن پێکهاتەی کۆمسیۆن زیاد بکرێت و یاساکەش وەک خۆی بێت کە یەک بازنەیە، لایەنەکانی دیکەش داوا دەکەم کۆمسیۆنی ئێستا هەڵبژاردن بەڕێوە ببات و بکرێتە فرە بازنەیی.

سەرپەیڤ